AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٢٠ ١٨:٥٩

نوێنەری شەبەکی پارێزگای نەینەوا:

پێشمەرگەی پارتی، 45 کێڵگەی نەوتی لە نەینەوا کۆنترۆڵ کردووە

پێشمەرگەی پارتی، 45 کێڵگەی نەوتی لە نەینەوا کۆنترۆڵ کردووە

نوێنەری شەبەکی پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنترۆڵ کردنی 45 کێڵگەی نەوتی نەینەوا لە لایەن پێشمەرگەی پارتییەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، وەعد قەدو بە ئاماژە بە ئەوەی کە هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی، کۆنترۆڵی 45 کێڵگەی نەوتی پارێزگای نەینەوایان لە ئەستۆیە، وتی: ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو کێڵگەگەلە نادیارە، چونکوو خەڵکی نەینەوا وەکوو دیل و زیندانی وان.

ناوبراو زیادی کرد: بابەتێکی گرینگ کە هەیە ئەوەیە کە ئەبێ بۆ ڕای گشتی ڕوون بکرێتەوە ئەوەیە کە مادەی 140 دەستوور تەواو بووە و چی دیکە بەیخی یاسایی نییە، کەواتە سنوورەکانی هیچ ناوچە یان پارێزگایەک ناگۆڕدرێت.

News ID 48312

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha