AP ١٤٠٢ سەرماوەز ١٧ ٢٠:٠٩

لە بەیاننامە یەکی فەرمیدا

باڵیۆزخانەی ئەمریكا زانیاری نوێ لە کرانە ئامانجی بنکەکان بڵاو دەکاتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریكا زانیاری نوێ لە کرانە ئامانجی بنکەکان بڵاو دەکاتەوە

نووسینگەی وتەبێژی فەرمی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: كاتژمێر ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد روبەڕوی هێرش بووەتەوە بەدوو مووشەك.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "هەڵسەنگاندنەكان تائێستا بەردەوامەو هیچ زیانێكی مرۆیی نەبووە لە كۆمەڵگەی باڵیۆزخانەكە.

ئاماژەش دراوە کە تائەم ساتە دیارنیە چ لایەنێك بەرپرسە لە ئەنجامدانی هێرشەكە، بەڵام ئاماژەكان دەڵێن هێرشەكە میلیشیاكانی سەربە ئێران ئەنجامیداوە, كە چالاكن لە عێراقدا.

باس لەوەشکراوە کە "جارێكی تر داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین، رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئەندامان و دامەزراوە دیپلۆماسییەكان و هاوبەشەكان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەشڵێت: "مافی بەرگریكردن لە خۆمان بەرەوا دەبینین لەگەڵ پاراستنی فەرمانبەرەكانمان لە هەر جێگایەكی ئەم جیهانە بێت."

News ID 48279

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha