بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تیمێكی تایبه‌تی له‌ناوبردنی مین و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌سنوری قه‌زای پێنجوێن، له پڕۆسه‌یه‌كی ته‌قاندنه‌وه‌دا 564 مین و پارچه ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆری له‌ناوبرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای گشتی كاروباری مین، ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌بار مسته‌فا سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی كاروباری مین و به ئاماده‌بونی هه‌ریه‌ك له قائیمقامی قه‌زای پێنجوێن و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مینی سلێمانی، له قه‌زای پێنجوێن ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بۆ له ناوبردنی سه‌دان مین و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌نجامدرا.
له درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی له ناوبردنی مین و ته‌قه‌مه‌نی تیمی ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مین/سلێمانی 564 مین و پارچه ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆری له پڕۆسه‌یه‌كی ته‌قاندنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوانه له‌ناوبرد.
قه‌زای پێنجوێن به‌یه‌كێك له ناوچه پیسبوهكان بهمین و ته‌قه‌مه‌نی داده‌ندرێت به‌هۆی بونی شه‌ڕی گه‌رمی نێوان عێراق و ئێرانه‌وه.
Your Comment