AP ١٤٠٢ سەرماوەز ١٤ ١٢:٠٥

تورکیا سنووری بامەڕێنی دهۆکی بۆردومان کرد

تورکیا سنووری بامەڕێنی دهۆکی بۆردومان کرد

به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ جارێكی دیكه‌ فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان بۆردومانكرده‌وه‌ و له‌ئێستاشدا بۆردومانی چڕ له‌ سنوری ناحیه‌ی بامه‌ڕنێ له‌ پارێزگای دهۆك ده‌ستیپێكردووه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا ناوچه‌ سنوریه‌كانی ناحیەی بامەرنێیان بۆردومان كرد، له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆر له‌ هاوڵاتیانیشه‌وه‌ هه‌ست به‌ بۆردومانه‌كه‌ كراوه‌ و نزیك بوه‌ له‌ شوێنی نیشته‌جێبونه‌وه‌.
خەندان نووسیویەتی: له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ دوو كه‌س برینداربون كه‌ یه‌كێكیان پیشه‌ی شوانكاریه‌ و له‌ئێستاشدا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك گواستراونه‌ته‌وه‌.

تاوه‌كو ئێستا ده‌زگا په‌یوه‌ندیدار و ئه‌منیه‌كانی سنوری ناحیه‌ی بامه‌ڕنێ هیچ رونكردنه‌وه‌ و زانیاریه‌كیان سه‌باره‌ت به‌ بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌م به‌یانیه‌ی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌كانیان نه‌خستۆته‌ڕو.

News ID 48245

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha