AP ١٤٠٢ سەرماوەز ١٠ ١٣:١١

شانۆی “قرم و قاڵ” گەییشتە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی دەربەندیخان

شانۆی “قرم و قاڵ” گەییشتە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی دەربەندیخان

سەرپەرشتی جێگرایەتی هونەری فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان لە گەییشتنی شانۆی قرم و قاڵ، بەرهەمی هونەرمەندی کوردستان بۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی دەربەندیخان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەشید مەحموودی دوانیوەڕۆی پێنجشەممە ڕایگەیاند: فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی دەربەندیخان لە هەرێمی کوردستان بەڕیوە دەچێت و بەرهەمی هونەرمەندی توانای کوردستانیش لە ئەو فێستیڤاڵە بەشداری دەکات.

ناوبراو ڕاشیگەیاند کە ئەو فێستیڤاڵە لە 6 ی سەرماوەز بۆ 10 ی سەرماوەز لە دەربەندیخان بەڕێوە دەچێت و لە وڵاتانی فەڕەنسا، ئیسپانیا، ئیتالیا، شیلی، مسر، توونس، بەغدا، نەینەوا و ئێرانەوە هونەرمەندان بەشداری دەکەن.

مەحموودی جەختی کرد: شیاوی باسە کە شانۆی قرم و قاڵ لە نووسینی سەمیرا سلێمانی و دەرهێنانی ئەمیر زارعی زادەیە کە لە شاری سەقزەوە دەچێتە ئەو فێستیڤاڵە.

News ID 48194

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha