بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میتی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک پاگەندەی کرد کە کەسێکی بە ناوی موتلو کاجار بە نازناوی کاریگەر ئاندوک فەرماندەی پەکەکەی لە کۆبانێ کوشتووە.
بە پێ مێدیاکانی تورکیا کاجار لە ساڵی 1997 چووە ڕیزی پەکەکەوە و لە ساڵی 2009 لە ناوچە هفتانین لە هەرێمی کوردستان چالاکی سەربازی هەبووە. ناوبراو لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی تورکیا چاو و دەستی بریندار بووە.
ناوبراو دواتر و لە ساڵی 2015 وەکوو بەرپرسی هێزەکانی پەکەکە لە تەل رەفعەتی کوردستانی سووریا چالاکی کردووە و لە ساڵی 2020 وەکوو فەرماندەی هێزە خۆجەیەکانی پەکەکە لە تەل ڕەفعەت کاری کردووە.
کاجار لە ساڵی 2022 درێژەی دایە چالاکی خۆی لە درێکری کوردستانی سووریا و لە ساڵی 2023 لەلایەن دادگای گشطی بتیلیەوە بە تۆمەتی بەشداری لە پەکەکە خرایە لیستی شوێنگیرییەوە.
ئێستامیت لە ڕاگەیێندراوێکدا پاگەندەی کردووە کە کاجار دەمێکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە شوێنگیری کراوە و لە ئەنجامدا شوێنەکەی ناسراوەتەوە و لە ئۆپراسیۆنێکی ڕێکخراودا کوژراوە.
Your Comment