بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا ڕایگەیاند: ناسینەوەی تواناییەکان، فێر بوونی کار و دۆزینەوەی کاری پاوەجێ لە تایبەتمەندییەکانی هەوڵی کەمیتەی ئیمداد بۆ ڕەخساندنی هەلی کارە.
ناوبراو وتیشی: کومیتەی ئیمداد ئەمڕۆ هەنگاوێکی گەورەی لە ڕێگای ڕەخساندنی هەلی کار و چارەسەری بێکاریی لەسەر شانی خۆی ناوە.
ناوبراو ئاماژەی دایە سەر ڕەخساندنی هەلی کار لە ساڵی ڕابردوو و وتی: ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 42 هەزار هەلی کار لە سیستەم تۆمار کراوە و ئەمساڵ تا ئێستا 22 هەزار و 600 هەلی کار ڕەخساوە کە نزیک بە75 لەسەدی لە سیستەم تۆمار کراوە.
Your Comment