بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مهسرور بارزانی ئهمڕۆ دوشهممه لهمیانی وتارێكدا له کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە "MEPS" له دهۆك، رایگهیاند: "ئەو ئەجێندایەی لەلایەن ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە دانراوە، بریتین لەو کێشانەی ڕۆژانە ڕوبەروی هەموومان دەبنەوە، بابەتەکانی وەک گۆڕانی کەشوهەوا، کۆچی بەکۆمەڵ، توندڕەویی و پاڵنەرەکانی و درێژە پێدان وبەردەوامیی سەرچاوە سرووشتییەکان و سیستمەکانی بەرێوەبردن، هەموو ئەمانە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، پێشبینی ئەوەش دەکەم هەندێک لەو گفتوگۆیانەی دەکرێن زانیاری و بەرچاوڕوونیان تێدا بێت لەبارەی بڕیاردان و بژاردە سیاسییەکان، لەبەرئەو هۆکارانە، کۆبوونەوەیەکی لەمجۆرە و ئەو گفتوگۆیانەشی تێدا دەکرێن لەلایەن ڕۆشنبیر و شارەزایان، دەتوانن هاوکاربن بۆئەوەی دەرئەنجامێکی باشیان هەبێت.
ئاماژهی بهوهشكرد کە "ئێستا کاتی ئەوە نیە خۆمان لە بەرپرسیارێتی بدزینەوە یان دەستەوەستان بین و خۆمان لە کێشەکان بەدور بگرین، پێویستە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی کار بکەین، پێش هەمو شتێک وەک هاوڵاتی، بەڵام بە ڕەهەندێکی جیهانی، لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئاڵنگارییانەی ڕوبەروی هەمومان دەبنەوە، خۆبەستنەوە بەو هەستەی، لەکوێ دەژین، دەرئەنجامی خراپی دەبێت لەسەرمان، کوردستان ناتوانێت بۆ نمونە لە دەرئەنجامەکانی گەرمبونی کوەیت هەڵبێت، بەحرەین و بەسڕە، نەک تەنیا لەڕێگەی دەریاوە بەڵکوو، بە چارەنوسێکی هاوبەشی کەشوهەواشەوە پێکەوە بەستراونەتەوە.
مهسروور بارزانی دهڵێت، "هەمومان دیمەنی دڵتەزێنی خەڵکی سیڤل و بێتاوانمان بینیوە، منداڵ و بە تەمەن بونەتە قوربانی شەڕێکی دیکەی وێرانکەر، پێویستە ئەم دیمەنانە بەئاگامان بێنێتەوە، ئەو توندوتیژییانەی ئێمە دەیانبینین، هیچکات چارەسەر نین و ئاشتی بەدیناهێنن، بەڵکو دەبنە هۆی بەردەوامی وێرانکاری و کارەساتەکان".
ههر پهیوهست به كێشهكانی رۆژههڵاتی ناوهڕاست، بارزانی وتی، "هەمومان لە دەستپێکردنەوەی توندوتیژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست شۆک بوین، چارەسەرنەکردنی ناکۆکییەکی دەیان ساڵە و لە قاڵبدانیشی بەهەمان شێوە کێشەیە.
لهبارهی دۆخی عێراقیشهوه وتی، "پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی عێراق جێگەی نیگەرانین. بەردەوامی پێشێلکردنی دەستوری عێراق و پابەندنەبون بەو ڕێککەوتنەی پێکهێنانی ئەم حکومەتەی ئێستای لێکەوتەوە، مەترسی ناسەقامگیری و دوبارە سەرهەڵدانەوەی تایفەگەری و دابەشبون لەنێوان پێکهاتە سەرەکییەکان لێ دەکەوێتەوە".
Your Comment