بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تۆڕی هەواڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاند کە بەرخۆدانی عێراق پەردەی لەسەر مووشەکی زیرەکی "سارام" لادا کە لە کاردانەوە بە تاوانەکانی داگیرکەری ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ئەمە جگە لەوەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردە ئامانج.
گرووپەکانی بەرخۆدان دوێنێ ڕایانگەیاند کە بۆ یەکەمجار مووشەکی زیرەکی کورت مەودای "سارام"یان بەکارهێناوە.
ئەم گرووپانە وردەکاری زیاتریان لەبارەی تایبەتمەندییەکانی ئەم مووشەکەوە ڕانەگەیاندووە، بەڵکوو پەردەلادان لەسەر ئەم مووشەکەیان وەک بەشێک لە وەڵامدانەوەی ئەو تاوانانەی داگیرکەری زایۆنیستی لە دژی کەرتی غەززە کە لەلایەن ئەمریکاوە بەڕێوەدەبرێت، وەسف کردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا ئەم گرووپانە ڕایانگەیاند کە بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی ئەمریکییان لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە سووریا کردووەتە ئامانج و ئەو هێرشانە ڕاستەوخۆ زیانی گیانی و زیانی لێکەوتەوە.
Your Comment