AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٢٢ ٠٨:٥٨

له کاردانەوە بە هێرشێکی ئەمریکا

بەرخۆدان له باکووری سووریا هێرشی کرده سەر ئەمریکا/ کوژراو هەیە

بەرخۆدان له باکووری سووریا هێرشی کرده سەر ئەمریکا/ کوژراو هەیە

گرووپەکانی بەرخۆدان لە سووریا وەڵامی دەستدرێژی ئەمریکایان دایەوە و بنکەی ئەمریکایان لە کێڵگەی نەوتی کۆنیکۆ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور بۆردومان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە مەیدانییەکانی ئەلمەیادین ڕایانگەیاندووە کە بۆردومانی مووشەکی بنکەی ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتی "کۆنیکۆ" لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دراوە.

هێزەکانی بەرخۆدانی جەماوەری بە ١٥ مووشەک بنکەی سەربازی ئەمریکایان بۆردومان کردووە و ئەو مووشەکانە ئامانجەکانیان پێکاوە و بووەتە هۆی تەقینەوەی چڕ لەم بنکانەدا کە دەکەونە ڕۆژهەڵاتی سووریا.

هەروەها باس لەوە کراوە کە مووشەکباران لە بنکەکانی ئەمریکا لە کاردانەوە بە دەستدرێژیی ئەمریکا بۆ سەر شارەکانی ئەلمەیادین و ئەلبوکەمال لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر ئەنجام دراوە.

ئەلمەیادین لەمبارەوە نووسی: لە وەڵامی دەستدرێژیی ئەمریکادا، بنکەی سەربازی ئەم وڵاتەمان لە کێڵگەی گازی کۆنیکۆ لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج، هێرشی وردیش کرایە سەر ئامانجەکان و دووکەڵ لە ناو بنکەی ئەمریکییەوە لە کێڵگەی کۆنیکۆ هەستا."

جگە لەوەش باس لەوە کراوە کە کۆپتەرە ئەمریکییەکان کەمتر لە ١٠ خولەک دوای بۆردومانەکە لە بنکەی کۆنیکۆوە بەرزبوونەتەوە و پێدەچێت ئەو کۆپتەرانە بریندارەکانیان گواستبێتەوە.

کەمتر لە کاتژمێرێک لەمەوبەر ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە هێرشی کردووەتە سەر پێگەکانی ئێران لە عێراق و سوریا و لەو پێوەندییەشدا وەزیری بەرگری ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێمە هێرشمان کردووەتە سەر پێگەکانی سوپای پاسداران و گروپە هاوپەیمانەکانی ئێران.

لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەم هێرشانە لە کاردانەوە بە هێرشەکانی سەر سەربازانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا ئەنجام دراون.

بە وتەی وەزیری بەرگری ئەمریکا، ئەم هێرشانە بریتی بوون لە هێرشکردنە سەر ناوەندێکی پەروەردەیی و هێرشێکی دیکە بۆ سەر ماڵێکی ئەمن لە نزیک شارەکانی ئەلبوکەمال و ئەلمەیادین لە سوریا.

News ID 48007

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha