بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ چوارشەممە رایگه‌یاند:"بە خوێنی موجاهیدەکان و منداڵ و ژنانی لە بەردەم جبەخانەی سەربازی چەکدار و فڕۆكه‌دا سەرکەوتنی گه‌وره بەدەستهاتوو".
موقتەدا سەدر له په‌یامێكدا له‌باره‌ی دۆخی فه‌ڵه‌ستینه‌وه، رایگه‌یاند: "پرسیارێک کە زۆر کەس لە کۆنفرانس و سیمینار و کۆبوونەوەکانیان و لە رێگە جیاوازه‌كانه‌وه لێمان دەکەن و ده‌ڵێن کێ سەرکەوتوو دەبێت؟! بەرخۆدانی فەڵەستینییەکان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت کە هیچ لایه‌نگرێكی نییه جگه له خودای گه‌وره، له به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتی زایۆنی هه‌مو وڵاتانی زلهێز له‌گه‌ڵیدا هاوسۆزه."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وەڵامی روون و ره‌وان و ڕاست ئەوەیە، "بەرخۆدان بەڕاستی سەرکەوتنێکی درەوشاوەی بەدەستهێناوە، کە بوەتەهۆی شکستێکی گەورەی بۆ سوپای قەوارەی زایۆنی و هەواڵگری و سیاسەتی ڕقاوی لاوازی زایۆنی نیشاندا، وایلێکرد لە تۆڕی جاڵجاڵۆکە لاوازتر بێت."
Your Comment