AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٨ ١٥:١١

سەرلەشکەر باقری:

خەباتگێڕانی فەلەستینی ئامادەن وڵامی هێرشی زەوینی زایۆنییەکان بدەنەوە

 خەباتگێڕانی فەلەستینی ئامادەن وڵامی هێرشی زەوینی زایۆنییەکان بدەنەوە

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان وتی: گەردەلوولی ئەقسا ئەنجامی ستەم و زوڵمی زایۆنییەکان لە ساڵانێکی دوورودرێژ بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان وتی:ەردەلوولی ئەقسا ئەنجامی ستەم و زوڵمی زایۆنییەکان لە ساڵانێکی بەردەوام بوو و بەرخۆدانی فەلەستین توانی بە پشت بەستن بە توانی خۆی وێنە درۆییەکانی شکست نەهێنانی ئیسرائیل تێکبشکێنێت.

ناوبراو وتی: گەلی فەلەستین بڕیاری دا کە لەبری مەرگی وردە وردە و لەناوچوونی ئازیزەکانیان، بوەستن و مافی خۆیان وەربگرنەوە.

سەرلەشکەر باقری جەختی کرد: دانە پاڵی ئەو ئۆپراسیۆنە بە دەرەوەی فەلەستین بەس بۆ شاردنەوەی ئەو شکستە گەورەیەیە کە چەکدارانی فەلەستینی بە ئۆپراسیۆنێکی کەم وێنە و کتوپڕ و بە داڕشتنی ناوخۆیی و بە چەکی خۆیان بەدەستیان هێناوە.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە ئەگەری ئۆپراسیۆنی وشکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە وتی: گەلی فەلەستین بەتواوەتی ئامادەی وەڵام دانەوە بە ئۆپراسیۆنەن و بەدڵنیاییەوە ئیسرائیل شکست دەهێنێت.

News ID 47854

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha