AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٣ ١٠:٣١

بە هۆی هێرشەکانی تورکیا؛

داڕمانی ژێرخانی ئابووری کوردستانی سووریا نزیکە

داڕمانی ژێرخانی ئابووری کوردستانی سووریا نزیکە

بەڕێوەبەری کێڵگە نەوتییەکانی رمێلان، لە کوردستانی سووریا ڕایگەیاند: هێرشەکانی تورکیا زیانی ئابووری گەورەی بە ژێرخانی ئەم ناوچەیەی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کێڵگە نەوتییەکانی رمێلان، لە ڕایگەیاند: بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بۆ سەر ناوچەکانی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا بەهای زیانەکانی ژێرخانی ئابووری، یەک ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوبەریی خۆسەر، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە تورکیا لە ڕێگەی فرۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە دامەزراوەکانی نەوت، کارەبا و ئاوی کوردستانی سووریای بۆردوومان کرد.

هاوکات بەهۆی هێرشەکانەوە دەیان هاووڵاتی سڤیل و ئەندامانی هێزەکانی ئاسایش گیانیان لەدەستدا، هەروەها ژێرخانی ئابووری ئەو ناوچەیەی سووریا پەکخستووە و دانیشتوان ناچار کراون ناوچەکە بەجێبهێڵن.

ماڵپەری “نۆرس پرێس” کۆی گشتی زیانە ئابوورییەکانی بڵاویکردەوە، بەپێی نرخە نێودەوڵەتییەکان، نرخی نەوت و غاز، وێستگەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە، تێچووی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی و ئەو زیانانەی لە ئەنجامی وەستانی بەرهەمهێنانەوە دروست دەبن، بەهای زیانەکانی بە زیاتر لە یەک ملیار و ٢٧٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێت.

News ID 47798

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha