AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ١٨ ١٠:٥٦

لە پەیامێکی ئاشکرا دا؛

هادی عامری هاوپەیوەند بە شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین هەڕەشە دەکات

هادی عامری هاوپەیوەند بە شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین هەڕەشە دەکات

سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتح هەڕەشەی ئەوەدەکات، ئەگەر ئەمریکا لەبەرژەوەندیی ئیسرائیل دەستوەردان لەشەڕی دژ بەفەڵەستین بکات، ئەوانیش دەستوەردان دژی ئیسرائیل دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هادی عامری لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: هەموو سەرکردەکانی عەرەب پشتیان لە ئیسرائیل کرد و تەنیا بەرخۆدان گورزی گەورەی لە ئیسرائیل وەشاند.

بەوتەی هادی عامری، ئەمڕۆ عێراقی نوێ بە تەواوی پاڵپشتی لە دۆسیەی فەڵەستین دژی ئیسرائیل دەکات.

جەختیشی کردووە:"دەبێت ئامادەبین بۆ بەرگریکردن لە فەڵەستین و ئەگەر ئەمریکا دەستێوەردان بە سودی ئیسرائیل بکات، ئێمەش دەستێوەردان بە سودی فەڵەستین دەکەین."

News ID 47626

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha