AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ١٧ ٠٩:٥٩

ویلایەتی لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ فەیسەل مێقداد:

بەرخۆدان تەنیا ڕێگای سەرکەوتن لە بەرانبەر ئیسرائیلە

بەرخۆدان تەنیا ڕێگای سەرکەوتن لە بەرانبەر ئیسرائیلە

ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی وتی: هێرشی نامرۆڤانەی ئیسرائیل و بەرگری فەلەستینییەکان نیشانی دا کە بەرەی بەرخۆدان تەنیا ڕێگای وەستان و سەرکەوتن لە بەرانبەر ئیسرائیلە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سووریا ڕووداوی تیرۆریستی لە حومسی سووریای ئیدانە کرد و سەرەخۆشیی لە گەل و حکومەتی ئەو وڵاتە کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە ئەو گفتوگۆیەدا، ڕووداوی دڵتەزێنی تیرۆریستی زانکۆی سەربازی حومس کە بووە هۆی شەهید و بریندار بوونی دەیان سەرباز و کەسی سڤیل، ئیدانە کرد و وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بەجێماوان، سەرەخۆشیی لە گەل و حکومەتی سووریا کرد و جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاڵ سووریا دەمێنێتەوە.

ویلایەتی لە درێژەدا وتی:هێرشی نامرۆڤانەی ئیسرائیل و بەرگری فەلەستینییەکان نیشانی دا کە بەرەی بەرخۆدان تەنیا ڕێگای وەستان و سەرکەوتن لە بەرانبەر ئیسرائیلە و هاوڕێیەتی فەلەستینییەکان لەگەڵ سووریا و هاتنی حزبوڵڵا بۆ ئەو کۆمەڵە بەرگرییە و ئامادەیی وڵاتانی ئیسلامی زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە نیشانەی گەشە و دەسەڵاتی بەرەی بەرخۆدان لە هاوکێشە ناوچەییەکانە و بەرخۆدان تەنیا ڕێگای گەییشتن بە سەرکەوتن دەبێت.

News ID 47609

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha