بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق بوونی قەیرانی سیاسی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی ڕەت کردەوە و جەختی کرد کە لە نێوان هەرێم و بەغدا بەس کێشەی دارایی و یاسایی هەیە و ڕێگاچارەشی لە بەغدایە و نەک دەرەوەی ئەوێ.
سەرۆک وەزیرانی عێڕاق سەبارەت بە دیدار لەگەڵ مەسروور بارزانی وتی: ڕێگاچارەی ئەو کێشانە دۆزراوەتەوە. و هەناردە کردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگای تورکیاوە هێشتا نادیارە و عێڕاق چاوەڕوانی تورکیایە لە ئەو بارەوە.
Your Comment