AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢٢ ٠٩:٣٨

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا:

ناتوانین سپا بخەینە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەورووپاوە

 ناتوانین سپا بخەینە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەورووپاوە

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا وتی کە تیرۆریستی ڕاگەیاندنی سپای پاسداران پێویستی بە حوکمی دادگا هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی یەکێتی ئەورووپا، جۆزێف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەورووپا لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە لە ئێستادا ناتوانین ناوی سپای پاسداران بخەینە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتی ئەورووپاوە.

بە وتەی بورل پێویستە کە دادگایەک لە ئەورووپا سپای پاسداران بخاتە لیستی گرووپە تیرۆریستیەکانەوە و دواتر 27 وڵاتی ئەندامی ئەو یەکێتییە دەنگی ئەرێ بدەنە ئەو حوکمە بەڵام تائێستا هیچ حوکمێک دەرنەکراوە.

بورل لە درێژەی قسەکانیدا بە بیانووی بابەتی مافی مرۆڤی هەندێک تۆمەتی دایە پاڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و پاڵپشتی خۆیی لە دژبەران و خۆپیشاندەرانی ئێرانی راگەیاند.

News Code 47306

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha