بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وردەکاری هەنگاوەکانی دەوڵەتی موحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەربەعینی ئەمساڵ شرۆڤە کرا.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: زیارەتی ئەربەعین ئەمساڵ رێکورپی 25 میلیۆن کەسی بەخۆوە بینیوە کە لە جۆری خۆیدا بێ وێنەیە.
ئەم هەنگاوانە هەڵگیراون؛
پێکهێنانی لیژنەی هەمیشەیی بەڕێوەبردنی زیارەت لە ڕێککەوتنی 5ی فێڤریەی 2023 لە نووسینگەی سەرۆک وعزیرانی عێراق کە ئەرکی ئەوان توێژینەوە و پێشنیار دانە بۆ دروست کردنی ژێرخانەکان و داڕێژانی گەڵاڵە و پلانی گشتگیر بۆ بەڕێوەبردنی باشتری ڵیارەتی ئەربەعین و خزمەت گەیاندن بە زیارەتکاران.
پێکهێنانی لیژنەی زیارەتی ئەربەعین و لیژنەی کاتی و لیژنەی ئەمنیی بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆی وڵات و لیژنەی خزمەتکاری بەسەرۆکایەتی نووسینگەی سەرۆک وەزیری بۆ پەیوەندی لەگەڵ وڵاتای دراوسێ و خزمەت کردن و هەماهەنگی لەگەڵ هەموو ناوەندە پەیوەندیدارەکان.
جگە لە گەڵاڵە ئەمنییەکان و جێگیر کردنی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان بۆ دابین کردنی ئاسایشی رێگاوبان و پارێزگاکان لە تایبەتی ڕۆژاوای کەربەلا و نەجەفی پیرۆز، هەندێ کاری دیکەش کراوە.
رێگاکانی پەیوەندی و جادەیی؛
کردنەوەی ڕێگای نوێ ( بەغدا_ جەرفولنەسر_ کەربەلای پیرۆز) بە درێژایی 80 کیلۆمەتر
کردنەوەی شاڕێیانی ژمارە 1 بۆ کەربەلا لە ڕێگای پارێزگای بابل.
کردنەوەی ڕێگای لاتەکی لە سەر جادەی بەغدا بۆ سامەڕڕا و دروست کردنی 14 شارۆچکە بۆ زیارەتکاران.
کردنەوەی چەند رێگایەکی نوێ و نۆژەنکردنەوەی هەندێ ڕێگای کۆن لە پارێزگاکانی میسان، واست، دیوانیە، نەجەفی پیرۆز و بەغدا ، مەسیب و کەربەلای پیرۆز.
چاک کردنەوەی هەندێ لە ڕێگاکان.
رێڕەوە سنوورییەکان
دوم - گذرگاههای مرزی:
چارەسەری کێشەی ڕێڕەوی خەسرەوی و چەزابە کە دراوەتە دەستی قایمقامیەتەکان
دەرکردنی فەرمانی کردنەوەی مەکۆی تایبەتی حەوانەوە و نووستن لە دەروازە سنوورییەکان
نۆژەن کردن و تەیار کردنی تڕمیناڵی ڕێرەوە سنوورییەکان بە مەبەستی ئاسانکاری کردن بۆ هاتوچووی زیارەتکاران
بۆ خێراتر دەرکردنی ڤیزا، میکانیزمی گۆڕینەوەی خێرای زانیاری ئەلەکترۆنیکی لە نێوان لایەنی عێراقی و ئێرانی ڕێکخراوە.
گواستنەوە و گەیاندن
پاس و ئۆتۆمبێل و هەروەها پاسی بەکرێ بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران
جێگر کردنی 1200 پاسی مودێڕن لە میحوەری کەربەلا_ نەجەف
جێگیر کردنی 1057 پاس و ئۆتۆمبێلی دەوڵەتی لەمیحوەری کەربەلا_. بابل بە بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی پارێزگا
جێگیرکردنی 700 پاس لە میحوەری کەربەلا_ بەغدا بە بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی ڕێگاوبان
جێگیرکردنی 250 پاس لە میحوەری حسێنیە
میحورەکانی دیکە بە سەدان پاسی دیکە کە لە هەرێمی کوردستان و ئەرتەش و هێزەکانی حەشدی شەعبی و دیکەی ڕێکخراوە دەوڵەتییەکان دابین کرابوو، تەیار بوون.
کەڵکوەرگرتن لە 23 شەمەندەفەر و هاتنی 420 پاسی ئێرانی
ئەم ئۆتۆمبێلانەش لە میحورەکانی کەربەلا کاریان کردووە؛
839 لۆری، تانکەری ئاو، 1500 ئامبۆلانس، سەدان حۆر ئۆتۆمبێلی قورس بۆ یارمەتیدانی لۆجستیک و خاوێن کردنەوەی ناوچە جیاوازە زیارەتییەکان.
لە پرسی گواستنەوە وگەیاندن دا 4 گۆڕەپانی سەرەکی بۆ کۆکردنەوەی پاسەکان و موسافیرەکان لە نزیک کەربەلا لەبەرچاو گیرابوو.
لە بواری گواستنەوەی ئاسمانیدا لە فرۆکەخانەکانی، بەغدا، بەسرە و نەجەف 257000 کەس گەشتی ئاسمانیان کردووە بۆ گەیشتن بە کەربەلا.
خزمەتی گشتی
ئاو و سەهۆڵ
کەڵکوەرگرتن لە کارگەی سەهۆڵسازی لە پارێزگاکانی عێراق، ئێران و ناوچە
رێکخستن و کردنەوەی گەورەترین کارگەی سەهۆڵی کریستاڵ و هەروەها کارگەی دیکەی بەرهەم هێنانی ئاو لە شەقامەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا.
کڕینی نیو میلیۆن پارچە سەهۆڵ لە ئێران و بەکرێ گرتنی سەلاجە
کڕینس ئاو بۆ دابین کردنی پێداویستی زیارەتکاران
دابین کردنی سەدان تەنکەر و مەخزەنی ئاو
سووتەمەنی
دابینی گاز و نەوتی سپی بۆ مەوکێبەکان و تەنوور و نانەواخانە و کارگاکانی سەهۆڵ بە نرخی هەرزان
دابینی سووتەمەنی هێزی کاری بەشدار لە گواستنەوە و گەیاندن بە نرخی کەم
جێگیر کردنی بنکەی سووتەمەنی گەڕۆک
دابین کردنی سووتەمەنی بەبەلاش بۆ ئۆتۆمبێلەکانی ئیدارەی پارێزگاکان
دابین کردنی سووتەمەنی هێزگەکان لە کاتی دابڕانی لە ناکاو
خزمەتی دارایی
دابەش کردنی 50 میلیارد دینار بە سەر ئیدارەی پارێزگاکان
سیستەمی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ
رێکخستنی ژووری ئۆپراسیۆن بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران
رێکخستنی ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەرێوەبەرایەتی گواستنەوە وگەیاندن لە کەربەلا
رێکخستنی ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبەرایەتی خزمەتەکان لە کەربەلا
هەنگاوی جۆراوجۆر
گەڵاڵەی کارەبا بۆ قەرەبووی کەمییەکان
گەڵاڵەی بەرێوەبەرایەتی سەرچاوەی ئاو و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاو لە هەندێ رووباری وەک حسێنیە رووبار، بەنی حەسەن روویار و حێلە رووبار
وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و ئامبۆلانس بە شێوەی گەڕۆک
Your Comment