AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٤ ١٨:٥٢

پاگەندەی نوێی ئەندامێکی پارتی:

قۆناغی كاركردنی جدی بۆ لەناوبردنی هەرێمی کوردستان و پێكهاتەی كورد لە عێراق دەستیپێکردووە

قۆناغی كاركردنی جدی بۆ لەناوبردنی هەرێمی کوردستان و پێكهاتەی كورد لە عێراق دەستیپێکردووە

ئەندامێکی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت کە قۆناغی پشتگوێخستنی هەرێم هەنگاوی ناوە بۆ لەناو بردن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیپان شێروانی ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت کە عێراق لە قۆناغی پشتگوێخستنی هەرێمەوە هەنگاوی ناوە بۆ قۆناغی كاركردنی جدی بۆ لەناوبردنی هەرێم و پێكهاتەی كورد.

سیپان شێروانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسبویەتی: "ئەو ڕێكەوتنەی لە نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی پشكی هەرێم لە بودجەكرا بوو، لایەنە شیعەكان بە ئامادەیی یەكێتی لە پەرلەماندا سەرلەبەری گۆری، سەرەرای گۆڕانكارییە نادەستوری و نایاساییەكانی بودجەی پەسەندكراو، حكومەتی هەرێم تەواوی ئەوەی لەسەریەتی وەك خۆی جێبەجێكردوە".

راشیگەیاندوە، "بەپێی بودجەی فەرزكراو دەبێت عێراق مانگانە زیاتر لە 1.3 ترلیۆن بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام دوای تێپەربونی سێ مانگ، بڕیاریانداوە تەنیا 500 ملیار مانگانە بنێرن".

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەشڵێت: "ئەو 500 ملیارەی كە عێراق دەیەوێت بينێرێت، دۆلارێك بۆ خەرجی وەبەرهێنان دانەنراوە، دۆلارێك بۆ بەڕێوەبردنی حكومەت و وەزارەتەكان دانەنراوە، دۆلارێك بۆ دابێنكردنی كارەبا و نەوت وبەنزین و ئاو تەواوی خزمەتگوزاری وەك پەروەردە و تەندروستی دانەنراوە، دۆلارێك بۆ بەرهەمهێنانی نەوت دانەنراوە، ئینجاش تەنیا و تەنیا نیوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردوە".

ئاماژەی بەوەشكردوە، "دادگای باڵا لەجێی ئەوەی بە ئەركی خۆی هەڵسێت و داكۆكی لە قوت و بژێ و مافە دەستورییەكانی هەرێم بكات، لە ئێستا خەریكی ڕێگری كردنە لەگەڕانەی پارتی بۆ كەركوك".

سیپان شێروانی ئەوەشی راگەیاندوە، "ئەوەی ئێستا لە عێراق دەگوزەرێت خاڵی بونە لە فیدڕاڵییەت و بنپێ خستنی بنەماكانی تەوافوق و تەوازون و شەراكەت كە عێراقی نوێی لەسەر بنیادنرابو، لە ئێستادا عێراق لە قۆناغی پشتگوێخستنی هەرێمەوە هەنگاوی ناوە بۆ قۆناغی كاركردنی جدی بۆ لەناوبردنی هەرێم و پێكهاتەی كورد.

News Code 47216

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha