AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٤ ١٠:٤٤

دوای تێپەڕاندنی دوایین تاقی کردنەوەکان؛

مانگیلەی "طلوع 3" ڕادەستی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران کرا

مانگیلەی "طلوع 3" ڕادەستی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران کرا

مانگیلەی تلووعی 3 دوای تێپەڕاندنی دوایین تاقی کردنەوەکان، رادەستی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، مانگیلەی تلووع 3 کە بە داواکاری ڕێکخراوی گەردوونی ئێران و لەلایەن پیشە ئەلکترۆنیکەکانی ئێرانەوە چێ کرابوو، دوای تێپەڕاندنی دوایین تاقی کردنەوەکان، ڕادەستی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران کرا.

ئەو مانگیلە بە وردبینی وێنەهەڵگری 5 مەتری یەک ڕەنگی و 10 مەتری رەنگامەیی، 100 کیلۆگرام کێشی هەیە و بە دەستی لێزانانی ناوخۆیی داڕیژراوە و چێ کراوە.

ئەو مانگیلە لە بواری کشتوکاڵ، سەرچاوە ئاوییەکان، مەترسییە سروشتییەکان و … بەکار دەبرێت.

News Code 47207

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha