AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٣ ١٧:١٣

توندوتیژی لە دەیرەزوور بەردەوامە؛

عەشیرە عەرەبەکان ئاگر بڕ لەگەڵ هەسەدە ڕەتدەکەنەوە

عەشیرە عەرەبەکان ئاگر بڕ لەگەڵ هەسەدە ڕەتدەکەنەوە

یەکێک لە گەورەترین عەشیرە عەرەبەکانی سووریا هەرچەشنە ئاگربڕ لەگەڵ هەسەدەی رەتکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخی عەشیرەی عەکیدات لە گەورە عەشیرە عەرەبەکانی سووریا ، رەتیکردەوە لە گەڵ چەکدارانی سووریای دیمۆکراتیک ئاگربڕ بکەن.

سەرەڕای هەوڵی ئەمریکا بۆ نێوەندگیری نێوان هۆز و عەشیرە عەرەبەکان و چەکدارانی هەسەدە ، ئیبراهیم ئەلهەفل، سەرۆکی عەشیرەی عەکیدات لە سووریا وتی: هیچ رێککەوتنێک نییە بۆ وەستاندنی شەڕ لەگەڵ هەسەدە.

لە لایەکی ترەوە سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاندووە کە شەڕەکە پەلکێشی رەقە و حەسەکە کراوە.

News Code 47202

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha