AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٣ ٠٩:٥٧

یاسادانەرێکی سووری شرۆڤەی دەکات:

دەسپێکی سیناریۆی نائەمنی لە سووریا/ئازاد کردنی داعشییەکان بە ڕێنوێنی ئەمریکا

دەسپێکی سیناریۆی نائەمنی لە سووریا/ئازاد کردنی داعشییەکان بە ڕێنوێنی ئەمریکا

ئەندام پەرلەمانێکی سووریا ڕایگەیاند کە واشنتۆن هەوڵ دەدات داعشییەکان ئازاد و ئەوان دووبارە لە خاکی سووریا جێگیر بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، میخائیل سەلجە ئەندامی پەرلەمانی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەرییەکی عێڕاقی ڕایگەیاند: ئەمریکا هەر جار کە هەست بە لاوازی و شکست خواردوویی بکات، هەوڵ دەدات بۆ ئازاد کردنی داعشییەکان و تیرۆریستگەلێک کە لە زیندان بۆ گەڕاندنەوەی ئاڵۆزییەکان بۆ ناو سووریا.

وتیشی: سیناریۆی دووبارەی ئازاد کردنی داعشییەکان بیانووییەکە بۆ داگیر کردنی دووبارەی خاکی سووریا و بەتاڵان بردنی سەرچاوەکانی بە پاساو و بیانووی بێ بنەمای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و داعشە، ئاڵبەت ئەو بابەتە چی دیکە بۆ هەمووان دەرکەوتووە و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ڕوو لە لەناوچوونن و سووریا یەکگرتوو و یەکپارچە دەمێنێتەوە.

لەلایەکی ترەوە، مەغیس ئیبراهیم ئەندام پەرلەمانی سووریاش هۆکاری چڕ بوونەوەی کێشەکانی خەڵک لە سووریای بوونی داگیرکەرانی ئەمریکی لە خاکی ئەو وڵاتە وەسف کرد و وتی: کاروانی داگیرکەرانی ئەمریکی درێژە دەدەنە دزینی سەرچاوەکانی سووریا.

News Code 47194

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha