بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان، بە وتنی ئەوەی کە تیرۆریزم هەر هەڕەشەیە بۆ سر سووریا و ناوچەکە، وتی: ناوەندی تیرۆریزم لە ناوچەی دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەتی سووریایە و هاتوچۆی بێ لەمپەر و ئازادانەی گرووپە تیرۆریستییەکان لەوانە داعش بۆ خاکی سووریا هەڕەشەیەکی جیدییە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و جیهان.
ناوبراو وتی: بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریز نابێت ببێتە بیانوویەک بۆ لاواز کردنەوەی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا. کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی لە داواکارییە ڕەواکانی حکومەتی سووریا بۆ دەرچوونی تەواوی هێزە سەربازییە نایاساییە بیانییەکان لە خاکی سووریا دەکات. بوونی نایاسایی هێزە بیانییەکان بەستێن بۆ چالاکی تیرۆریستی لە خاکی سووریا خۆش کردووە.
Your Comment