بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جاسم بەیاتی پەڕلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق و سەرکردەی لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی: "مادەی 140 پێش کۆتایی ساڵی 2007 بەسەرچووە و ناتوانرێت کاری پێبکرێتەوە، بەڵام لەچوارچێوەی ئەم مادەیەدا هەندێک خێزان هەیە کە داواکارییان هەیە، بەوپێیەی زەویەکانیان بەجێهێشتوەو بەرەو پارێزگاکانی دیکە ڕۆیشتونو ئەو چەکی قەرەبووەی پێیاندراوە هێشتا بۆیان خەرجنەکراوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "کورد خۆیشی نایەوێت مادەی 140 جێبەجێبکرێت، بەوپێیەی ئەو پرسە ئاڵۆزەو چارەسەری نییە، بەتایبەتی کە لەهەرێمی کوردستاندا گرژیی لەنێوان لەنێوان یەکێتی نیشتیمانیو پارتی دیموکراتى كوردستاندا هەیە".
بەوتەی ئەو سەرکردەیەی دەوڵەتی یاسا، کورد خۆی جددی نییە لەجێبەجێکردنی مادەی 140و لکاندنەوەی پارێزگاکەو ناوچە کێشە لەسەرەکانی دیکە بەهەرێمی کوردستانەوە، جگەلەوەی عەرەبو تورکمانەکانیش بەو هەنگاوە ڕازینابن.
Your Comment