AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٢٦ ١٠:٠٤

دیدار و گفتوگۆی بەرپرسانی باڵای سەربازی ئێران و عەرەبستان لە ڕووسیا

دیدار و گفتوگۆی بەرپرسانی باڵای سەربازی ئێران و عەرەبستان لە ڕووسیا

ڕاوێژکاری وەزیری بەرگری عەرەبستان لە پەراوێزی یازدەیەمین کۆنفڕانسی ئاسایشی نێودەولەتی ڕووسیا لە مسکۆ لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران دیداری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، تەلال عەتیبی ڕاوێژکاری وەزیری بەرگری عەرەبستان لە پەراوێزی یازدەیەمین کۆنفڕانسی ئاسایشی نێودەولەتی ڕووسیا لە مسکۆ لەگەڵ عەزیزی نەسیرزادە جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران دیداری کرد.

لە ئەو دیدارەدا پێوەندی دوولایەنە لە بواری بەرگری و ئاسایشی و ڕێگاکانی پەرەسەندنی لێک درایەوە

ئە جۆرە کە هەواڵدەری تاسی ڕووسیا وتوویە، کۆنفڕانسی ئاسایشی نێودەوڵەتی مسکۆ کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ڕووسیاوە بەڕێوە چووە، میوانداری26 وەزیری بەرگری و 16 جێگری وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە وڵاتانی جیاوازەوە بووە.

News ID 46992

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha