بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو شاندەی پارتی كە لەبەغدایە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقیان كرد و پێكەوە كۆبوونەوە.
میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، لەكۆبوونەوەكە باس لە چارەسەركردنی كێشەكان بەپێی دەستوور كراوە و هەردوولا هاوڕابوون كە گفتوگۆكان بەردەوامبن بۆچارەسەری كێشەكان.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سودانی باسی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی لەگەڵ شاندەكەی پارتی كردووەو داوای كردووە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجام بدرێت.
مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو دیاریكراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی هەرێم و بەهۆی نەبوونی سازان لەنێوان لایەنەكان تائێستا سێجار وادەی هەڵبژاردنەكان دو اخراوە.
Your Comment