بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد بەخشایش ئەردستانی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی مەجلیس لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر سەبارەت بە هۆشداریی جیدیی ئەم دواییەی سەرلەشکەر باقری بە لایەنی عێڕاقی سەبارەت بە چاک داماڵین یان دەرکردنی گرووپە کوردە چەکدارەکانی جێگیر لە هەرێمی کوردستان بە پێی ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی نێوان دوو وڵاتەکە، ڕایگەیاند: بەرپرسانی ناوچەی هەرێمی کوردستان دەیانەوێتبە پێ ڕێککەوتننامەکە بچنە پێشەوە بەڵام توانی جێبەجێ کردنیان نییە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە چوار وڵاتی ئێران، تورکیا، سووریا و عێڕاق کوردیان تێدایە و هەندێک لە ئەو کوردانە لە چوار وڵاتەکە خوازایری جودا بوونەوە و پێکهێنانی کودستانێکی سەربەخۆ لە ناوچەکەن وتی: کاتێک کە سەدام لە عێڕاق بەزی، کوردەکان ئەو دەرفەتەیان قۆستەوە و ناوچەیەکی سەربەخۆیان لە باکووری ئەو وڵاتە پێک هێنا کە هەر ئەوە بووە هۆی هاندانی کوردەکان لە ئەو سێ وڵاتەکەی دیکە.
بەخشایش وتیشی: ئاڵبەت حکومەتەکانی ئێران، سووریا و تورکیا دژی جودایی خوازی و سەربەخۆ بوونی ئەوانە و خوازیاری پاراستنی یەکپارچەیی خاکی خۆیانن.
ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆنی ئاسایشی مەجلیسە درێژەی دا: هەندێک گرووپە کوردە دژە شۆڕشەکانی ئێران پێیان وابوو کە ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو لە ئێران دەبێتە هۆی لاواز بوونەوەی حکومەتی ئێران و هەر بۆیە هەوڵیان دەدا تا ئامانجە جودایی خوازانەکانی خۆیان شوێنگیری بکەن.
کۆنترۆڵی کوردەکانی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراقە
ناوبراو بەوتنی ئەوەی کە ئێران لە بەرانبەر هەوڵە دوژمنانەکانی گرووپە کوردیە دژە شۆڕشەکان تا ئێستا جەندین جار ئۆپراسیۆنی ئەنجام داوە، ڕایگەیاند: ئەو بابەتە لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراقە کە بۆ کۆنترۆڵی کوردەکانی هەرێم ئیزنی چالاکی بە گرووپە کوردە چەکدارە دژە ئێرانییەکان نەدات.
بەخشایش وتیشی: پەیام و هۆشداریی سەرلەشکەر باقری وەکوو سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە عێڕاق لەسەر ئەوە بوو کەئەگەر ئێران دیسانەوە ناچار بە هاویشتنی مووشەک بەرەو گرووپە کوردییە چەکدارەکان لە خاکی هەرێم بێت ئەوە نیشان لە نەتوانینی حکومەتی عێراق لە کۆنترۆڵی ئەو ناوچەیەیە.
ناوبراو وتیشی: ئاڵبەت دەتوانین ئەو پەیامە بە شێوەیەکی تریش شرۆڤە بکەین و ئەوەی کە هێرشی دووبارەی ئێران بۆ سەر ئەو گرووپانە بە جۆرێک لە جۆرەکان ئاسایشی عطراق دەخاتە ژێر کاریگەرییەوە کە ئەوەش بە پێی هۆشدارییە بەردەوامەکانی ئێران بە لایەنی عێڕاقی و بەرپرسانی هەرێم لە چوارچیوەی مافی ڕەوانی ئێران دێتە ئەژمار.
حکومەتی عێڕاق بەتواوەتی ناتوانێت کوردەکان لە هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات
ناوبراو وتیشی: حکومەتی عێراق بەتواوەتی ناتوانێت کوردەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات و لەلایەکی تریشەوە بە جۆرێک ترسی لە ئێران هەیە و بە پێی ئەو هۆشداریانە کە دەدرێت هەوڵی خۆی بۆ کۆنترۆڵی ئەو ناوچە و گرووپە چەکدارە کوردیەکانی جێگیر لە هەرێم دەخاتە گەڕ.
بەخشایش وتی: ئەگەر سەرەنج بدەن تورکیاش لەگەڵ بەشێک لە کوردەکانی خۆی کێشەی هەیە و لە هەواڵەکاندا دەبیسین کە بەردەوام ناوچەگەلێک لە هەرێمی کوردستان کە هێزەکانی پەکەکەی تێدایە دەکاتە ئامانج.
ڕوونی کردەوە: بەرپرسانی هەرێم باشتر وایە کە گرووپە چەکدارە کوردە ئێرانییەکان لە خاکی خۆیان دەربکەن و بە سنووردار کردنەوەی ئەوان ڕێگری بکەن لە چالاکی چەکدارانەی ئەوان.
هەروەهاو وتی:ئەگەر ئەوە ڕوو نەدات و بەرپرانی هەرێمیش هیچ هەوڵێک لە ئەو بارەوە نەدەن، ئێران خپی ڕاستەوخۆ هەوڵی سنووردار کردنەوەی ئەو گرووپانە دەدات.
بەخشایش درێژەی دا: وادیارە بە پێی گوشارە دیپلۆماتیک و سەربازییەکانی ئێران و ئاڵبەت داوا و ئیرادەی حکومەتی ناوەندی بەغدا ئەو گرووپە چەکدارانە داهاتوودا لاوازتر و سنوورداتر دەبنەوە.
نابراو زیادی کرد: ئاساییە کە هەر حکومەتێک هەڕەشە دەرەکییەکان لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی بە توندترین شێوەی وەڵام دەداتەوە و ئەوە مافی یاسایی و نێودەوڵەتی ئێران کە بەرگری لە یەکپارچەیی و سەروەری خۆی بکات.
ناوبراو لە کۆتاییدا وتیشی: جگە لە بوونی مافی ڕەوا لە بواری نێودەوڵەتی، تۆکمە کردنەوەی فاکتەرەکانی دەسەڵات لە ناوخۆ لە بواری ئابووری،سەربازی، زانستی و …یش دەتوانێت لە بەرەوپێش چوونی ئامانجەکان کاریگەر بێت.
Your Comment