بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران نامەیەکی بۆ ئانتۆنیۆ گۆتێرش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان نارد.
لەو نامەیەدا ئەمیر عەبدوڵاهیان داوای کردووە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێوشوێنی وا بگرێتەبەر کە ئەم دیاردە دزێوە دووبارە نەبێتەوە.
ئاماژەشی داوە کە ئێران وێڕای ئیدانە کردنی توندی ئەم کردەوە نگریسە هۆشداری دەدات کە بەردەوامی دان بەم کارە لە ژێر ناوی ئازادی ڕادەربڕین دنەدانی کۆمەڵگاکانی دیکە و بە ئامانجی دژایەتی ئیسلامە و بۆ برەودان بە توندرەویە.
Your Comment