AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٣٠ ٠٧:٣٥

ناڕەزایەتی توندی تاران گەیێندرایە ستۆکهۆڵم؛

وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵوێزی سویدی بانگهێشت کرد

وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵوێزی سویدی بانگهێشت کرد

لە کاردانەوە بە سووکایەتی دووبارە لە سوید بە قورئانی پیرۆز، وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵوێزی سوید لە تارانی بانگهێشت کرد

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێزی سوید لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا و‌تووڕەیی و ناڕەزایەتی دەوڵەت و‌گەلی ئێرانی پێڕاگەیێندرا لەو سووکایەتییە وڵاتەکەی بە پیرۆزییەکانی موسڵمانانی دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە باڵوێزی سویدی وت: دووبارە کردنەوەی سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی موسڵمانان بە توندی ئیدانە دەکەین.

وتیشی: بەرپرسیارێتی پاشهاتەکانی دنەدانی هەستی موسڵمانانی جیهان لە ئەستۆی دەوڵەتی سویدە.

کەنعانی بە باڵوێزی سویدی ڕاگەیاندووە وڵاتێک کە پاگەندەی مافی مرۆڤ دەکات چۆنە رێگە دەدات بەم شێوە مافی زیاتر لە دوو میلیارد موسڵمانی جیهان و یەک میلیۆن موسڵمانی دانیشتووی سوید پێشێل بکرێت.

News ID 46676

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha