AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٢٨ ١٥:٥٣

سەرۆکی ئەرکانی هێزی چەکداری ئێران:

دۆخی ئەمنیی سنوورەکانی باکووری رۆژاوای ئێران باشە/ وڵامی پەشیمانکەرەوە بە دوژمن ئەدەینەوە

دۆخی ئەمنیی سنوورەکانی باکووری رۆژاوای ئێران باشە/ وڵامی پەشیمانکەرەوە بە دوژمن ئەدەینەوە

سەرۆکی ئەرکانی هێزی چەکداری ئێران رایگەیاند کە لە ئێستادا دۆخی ئەمنیی سنوورەکانی باکووری رۆژاوای ئێران باشە و هیچ کێشەیەک نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر موحەمەد باقری سنوورەکانی باکووری ڕۆژاوای ئێرانی بەسەر کردەوە.

باقری رایگەیاند کە دۆخی ئەمنیی ناوچە سنوورییەکانی باکووری رۆژاوای ئێران باشە و سەرجەم هێزە چەکدارەکانیش لە ئامادەیی تەواودان بۆ پاراستنی وڵات.

جەختیشی کرد کە لە هەر سنوورێکی ئێران هەڕەشە لە سنوور و خاک و وڵاتمان بکرێن ، وڵامێکی بەهێز و پەشیمانکەرەوە بە دوژمن دەدرێتەوە.

News ID 46661

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha