بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئه‌دهه‌م بارزانی، سه‌ركرده‌ی پێشوی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌یامێكدا ئاشكرایكردوه، هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌هاوینه‌هه‌واری مه‌سیف به‌ڕێكه‌وتوه بۆ بینینی منداڵ‌و نه‌وه‌كانی، به‌ڵام له‌بازگه‌ی مه‌سیف به‌وردی پشكندراوه‌و مۆبایله‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، ده‌شڵێت، "سەرانی بەعس بەخێزانیانەوە موعەززو موکرەم دەسوڕێنەوە لەپایتەختمان".
ئه‌دهه‌م بارزانی له‌په‌یامه‌كه‌یدا كه له فه‌یسبوكی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه، نوسیویه‌تی: "رۆژی سێشەمە 18ى 7ى 2023 خێزانم دایکی ھیڤی، بۆ سەردانی کوڕ‌و کچ و نەوەکانی لەمەسیف بەرێکەوت‌و لەیەکەم بازگەی مەسیف لەدیوی کۆڕێ-وە بۆ زیاتر لەیەک کاتژمێرو نیو ڕادەگیرێت‌و ھەموو پێداویستی‌و کەلوپەلەکانیان بەوردی دەپشکنرێت پاشئەوەی کە لەسەری ڕەشەوە فەرمانی ئیزندان بۆ دەچێت، ئەوکات مۆڵەتی چونیان بۆ ماڵەوە پێدەدەن، بەڵام مۆبایلەکانی دایکی ھیڤی‌و ئەوانەی لەگەڵیدابوون کە دەکاتە 11 دەزگا، مۆبایلیان لێوەردەگیرێت‌و تاوه‌کو ئێستاش لەلای ئەوانە ماوە بۆ کۆپی لەسەرگرتن".
ده‌شڵێت، "پاش زیاتر لەساڵێک‌و دوو مانگ لەئاوارەیی‌و دەربەدەری کە بەھۆی ھەڵوێستەکانم دژ بەداگیرکاری کوردستان‌و نادادپەروەری‌و نەبونی ئازادی، بەدەستوری سەرۆکی پارتی لەسەر خاکی باب‌و باپیران بەناحەق دەرکراوم".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌دهه‌م بارزانی داوایه‌كی له‌حكومه‌تی عێراق كردووه سنورێک بۆ ئەم تاکڕەوییە لەخاکی کوردستان دابنێن‌و ده‌شڵێت "ئەگەر گرفتێکتان لەگەڵ من ھەیە لەگەڵ من ببن بەتەرەف نەک لەگەڵ خاتونێک کە تەنها پەرۆشی بینینی مناڵەکانی بوە کە زیاتر لەساڵێکە لەبینینیان بێبەش بوەو ئەوە هۆکاربوە بۆئەوەی پێیەکانی بخاتە ئەو زۆنە بەرتەسکە.
Your Comment