AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٢٧ ١٠:٤١

خاوەن چەکی بێ مۆڵەت زیندانی دەکرێت؛

حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵمەتی چەکداماڵینی دەستپێکرد

حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵمەتی چەکداماڵینی دەستپێکرد

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند کە لەدوای ٢١ی تەمووز دەست بەسەر هەموو ئەو چەکانەدا دەگرن کە بێ مۆڵەتن و لە دەستی هاوڵاتییاندان .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاشکرای کرد: ئاماری تۆمارکردنی چەک لەلایەن هاوڵاتییانەوە لەئاست خواستی ئێمەدا نیییە، بەڵام ئەوەی تۆمارکراوە جێگای دڵخۆشییە.

وتیشی: بە گوێرەی یاسا و بڕیارەکانیش سزای ماددی و سزای بەندکردن بۆ ئەو کەسانە هەیە کە چەکیان لایە و لەلای حکومەت ناویان تۆمارنەکردووە.

ئاشکراشی کرد، بڕیارە ناوەندێکی چەک فرۆشتن بکەینەوە کە ڕەنگە حکومەت خۆی چەکەکان لە هاوڵاتیان بکڕێتەوە.

News ID 46648

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha