AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٢٠ ١٥:٤٤

سەرۆک کۆماری عێڕاق:

پێوەندی ئێران و عەرەبستان دەبێتە هۆی ئاسایش سیاسی و ئابووری ناوچەکە

پێوەندی ئێران و عەرەبستان دەبێتە هۆی ئاسایش سیاسی و ئابووری ناوچەکە

عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێڕاق لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم لە سەر چەند بابەتی جیاوازی ناوچەکە قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوللەتیف ڕەشید لە ئەو گفتوگۆیەدا سەبارەت بە پێوەندی ئێران و عەرەبستان وتی: ئەو پێوەندییە دەبێتە هۆی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و باشتر بوونی دۆخی ئابووری لە ناوچەکە.

هەرووها سەبارەت پێوەندی ئێران و عێراق ئاماژەی دا ئەو پێوەندییە زۆر تۆکمەیە و لە زۆربەی بوارەکاندا هاوئاهەنگی و هاوکاریمان هەیە و بۆ دابینی ئاسایشی سنوورەکانیش پلانمان هەیە.

ناوبراو سەبارەت پێوەندی حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستانیش وتی: ئەو پێوەندییە باشە و دیداری نێوان بەرپرسانی دوولایەنەکە بەردەوامە.

News ID 46569

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha