بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زیاد عەلی فاز، وەزیری کارەبای عێڕاق ڕۆژی دووشەممە هۆکاری کەم بوونەوەی نرخی پێدانی وزەی شی کردەوە و ئاماژەی دایە سەر ئەو بابەتە کە ئەو نزم بوونەوە دوای دەستپێڕاگییشتن بە زیاترین ئاستی بەرهەمهێنان واتا 26 هەزار مێگاوات بووە.
وەزیری کارەبای عێڕاق هەروەها ئاماژەی دایە سەر پێداویستی دانوستان لەگەڵ لایەنی ئێران سەبارەت بە دابینی گاز.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دانوستانێکی بەربڵاوی لەگەڵ لایەنی ئێران لە ئەو بارەوە ئەنجام دەدرێت، زیادی کرد کە هیوادارین لە دۆخی عێڕاق تێبگەن.
ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دۆخی وزە بگاتەوە حاڵەتی ئاسایی، وتی: وەزارەتی کارەبا قەرزەکانی بەتواوەتی داوەتەوە بەڵام پرسی پێوەندیدار بە بانکەوە بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا بووەتە لەمپەری گواستنەوەی پارەکان و ئەو کێشەیەی بۆ وەزارەتی کارەبا و هاووڵاتیان هێناوەتە ئاراوە.
Your Comment