AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٢٠ ١١:٢٠

وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند:

دانوستانی بەغدا لەگەڵ ئێران بۆ دابینی گاز/ عێراق کێشەی جیدی کارەبای هەیە

دانوستانی بەغدا لەگەڵ ئێران بۆ دابینی گاز/ عێراق کێشەی جیدی کارەبای هەیە

زیاد عەلی فازل، وەزیری کارەبای عێراق لە ئەنجامی دانوستانی بەربڵاو لەگەڵ لایەنی ئێرانی سەبارەت بە دابینی گاز هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زیاد عەلی فاز، وەزیری کارەبای عێڕاق ڕۆژی دووشەممە هۆکاری کەم بوونەوەی نرخی پێدانی وزەی شی کردەوە و ئاماژەی دایە سەر ئەو بابەتە کە ئەو نزم بوونەوە دوای دەستپێڕاگییشتن بە زیاترین ئاستی بەرهەمهێنان واتا 26 هەزار مێگاوات بووە.

وەزیری کارەبای عێڕاق هەروەها ئاماژەی دایە سەر پێداویستی دانوستان لەگەڵ لایەنی ئێران سەبارەت بە دابینی گاز.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دانوستانێکی بەربڵاوی لەگەڵ لایەنی ئێران لە ئەو بارەوە ئەنجام دەدرێت، زیادی کرد کە هیوادارین لە دۆخی عێڕاق تێبگەن.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دۆخی وزە بگاتەوە حاڵەتی ئاسایی، وتی: وەزارەتی کارەبا قەرزەکانی بەتواوەتی داوەتەوە بەڵام پرسی پێوەندیدار بە بانکەوە بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا بووەتە لەمپەری گواستنەوەی پارەکان و ئەو کێشەیەی بۆ وەزارەتی کارەبا و هاووڵاتیان هێناوەتە ئاراوە.

News ID 46567

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha