بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هاوینه‌هه‌وارى سه‌ڵاحه‌دین، لەگەڵ فراكسیۆنی حزبه‌كه‌ى له‌خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان كۆبۆوە.
له‌و كۆبونەوەیەدا، بارزانی دەستخۆشی له‌فراكسیۆنى حزبه‌كه‌ى كردوه كە لەم خولەی پەرلەمانی كوردستاندا "كارەكانی خۆیان بەباشی بەجێگەیاندوەو پابەندی ئەركەكانیان بوونە"، داواشی كردووه بەردەوامبن لەڕۆڵی خۆیان لەبوارە جیاجیاكان‌و خزمەتی كوردستان‌و پارتی بكەن.
سه‌رۆكى پارتى وتوویه‌تى، "پارتی ئومێدی سەرەكیی خەڵكی كوردستانەو پێویستە پارتی پارێزەری بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان‌و فەرهەنگ‌و ڕەوشتی بەرزی كۆمەڵگەی كوردستانی بێت."
Your Comment