بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەسغەر دەریایی بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند کە پیشانگای مۆد و جل و بەرگی کوردی تایبەتی ژنان و پیاوان و منداڵان لەگەڵ خشڵ و جانتا و پێڵاوی کوردی واتا کڵاش لە شاری سنە دەکرێتەوە.
دەریایی ڕایگەیاند: لە پێناو پەرەدان بە فەرهەنگی حیجاب دووەمین پیشانگای پارێزگایی مۆد و جل و بەرگی کوردی بەڕێوەدەبرێت.
وتیشی: جل و بەرگەکانی ناو پیشانگەکە بۆ پیاوان، ژنان و منداڵانە لەگەڵ کڵاش و جانتا و خشڵی ژنانەدا کە لە حەوتەی حیجاب و عەفاف لە سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستان بۆ خەڵک و لایەنگرانی جل و بەرگ و فەرهەنگی ڕەسەنی کوردی پیشان دەدرێت.
هاوکات پێنج ڤۆرکشۆپی سوخمەدوورین، کەوا دوورین، کڵاو و سەروێن، حلی کوردی پیاوانە و ژنانە لەم پشانگایەدا بۆ خوازیاران دادەنرێت.
Your Comment