AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٤ ١١:٣١

جەمیل بایک:

تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێ لەناو هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێ لەناو هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

جەمیل بایک ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری پەکەکە چەند جوڵەیەکی گوماناوی سوپای تورکیای ئاشکرا کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری پەکەکە لەلێدوانێکدا بۆ پێگەی "بەغداد ئەلیەوم" ڕایگەیاندوو: "هێزەکانی تورکیا لەناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیان بە جووڵەیەکی نائاسایی کردووە".

بایک هەروەک دەڵێت: "هێزە سەربازییەکانی تورکیا لەناو بنکە سەربازییەکانیان لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش دەستیان بە جموجۆڵ کردووە، هەروەک فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا دەستیانکردووە بەوێنەگرتن‌و چاودێرییکردنی ناوچە سنورییەکان، کە سەرجەمیان ئاماژەن بۆ بونی نیازی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێ لەناو خاکی هەرێمی کوردستان"

News ID 46369

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha