AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٢٨ ١٧:٥٦

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند:

کرانەوەی مەرزی شوشمێ/ هاووڵاتیانی هەرێم بە ئۆتۆمبێلی خۆیان دەتوانن سەفەری ئێران بکەن

کرانەوەی مەرزی شوشمێ/ هاووڵاتیانی هەرێم بە ئۆتۆمبێلی خۆیان دەتوانن سەفەری ئێران بکەن

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە بەمنزیکانە مەرزی شوشمێ بە فەرمی بەڕوی گەشتیاراندا دەکرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی مەرزی شوشمێی بەسەر کردەوە و رایگەیاند، بەم نزیکانە مەرزەکە بە فەرمی بەڕوی گەشتیاراندا دەکرێتەوە و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر بوژانەوەی ئابوری هەڵەبجە و هەورامان.

قوباد تاڵەبانی لە سەردانەکەیدا، دوای ئەوەی بە وردی لە کێشە و گرفتەکانی مەرزەکەی کۆڵییەوە، ئاماژەی بە کۆبوونەوەی هەفتەیەک لەمەوبەری خۆی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق کرد کە بڕیارە بە هەماهەنگی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ کاربکرێت بۆ فراوانترکردنی مەرزی شوشمێ لە سنوری تەوێڵە.

هەر لە چوارچێوەی فراوانکردنی مەرزەکەدا، لە ماوەیەکی نزیکدا گەشتیاران دەتوانن بە فەرمی بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لەنێوان هەرێم و ئێراندا هاتوچۆ بکەن، ئەمەش یارمەتیدەردەبێت لە بوژانەوەی زیاتری ئابوری و گەشەکردنی کەرتی گەشتوگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە

News ID 46313

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha