AP ١٤٠٢ جۆزەردان ١٧ ٢٠:١٣

دەسخۆشی عەمار حەکیم لە یارمەتییەکانی ئێران بە عێڕاق لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم

دەسخۆشی عەمار حەکیم لە یارمەتییەکانی ئێران بە عێڕاق لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی عێراق لە ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە یارمەتی بە عێڕاق لە شەڕ دژی تیرۆریزم و پاڵپشتی و پشتیوانی لە عێڕاق دەسخۆشی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی لە دیدار لەگەڵ ئایەتوڵڵا عەلیڕەزا ئەعرافی، بەرپرسی حەوزەی علمیەی قوم لە نووسینگەی ئەو ڕەوتە لە بەغدا،بە ئاماژە بە فتوای ئایەتوڵڵا سیستانی لە گۆڕینی هاوکێشە لە ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆریزم لە ڕۆڵی حەشی شەعبی و هێزە ئەمنییەکان لە ئازاد کردنی خاکی عێراق لە دەستی داعش دەسخۆشی کرد.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی هەروەها لە ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە یارمەتی بە عێڕاق لە شەڕ دژی تیرۆریزم و پاڵپشتی و پشتیوانی لە عێڕاق دەسخۆشی کرد.

News ID 46202

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha