AP ١٤٠٢ جۆزەردان ١٠ ١٩:٤٩

لە تاران:

دیداری ڕێبەری باڵای ئێران لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی مەسڵەحەتی خەلقی تورکمەنستان

دیداری ڕێبەری باڵای ئێران لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی مەسڵەحەتی خەلقی تورکمەنستان

سەرۆکی ئەنجومەنی مەسڵەحەتی خەلقی تورکمەنستان لە گەڵ ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قوربانقولی بەردی موحەمەد ئۆف بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا لە گەڵ ئایەتوڵا خامنەیی دیداری کرد.

رێبەری لەم دیدارەدا وتی: ئەم هاوبەشیە فەرهەنگیە بواری گرینگی بۆ پەرەدانی زیاتری پەیوەندی لە بەشە جۆراوجۆرەکان وزە و رێگا رەخساندووە.

رێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە بوونی سەدان زانکۆ و کەسایەتی بەناوبانگ لە نێوان دوو وڵات زیادی کرد: ئەم بوارە فەرهەنگیانە نابێ بە کەم بزانرێت.

وتیشی: لە بواری بازرگانی، دەفرایەتی زۆر هەیە بۆ پەرەدان بە هاوکارییەکان بە تایبەت لە لەشی ڕێگا و ئاو و کارەبا، گاز

زیادیشیان کرد: پەرەدان بە پەیوەندییەکان لە بەرژەوەندی دوو وڵاتە.

News ID 46151

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha