AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٦ ١٢:١٦

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێڕاق:

ڕاپۆرتێک لە کارە دژە تیرۆریستییەکانی عێڕاق لە سەردەمی دەسەڵاتی سوودانی

ڕاپۆرتێک لە کارە دژە تیرۆریستییەکانی عێڕاق لە سەردەمی دەسەڵاتی سوودانی

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێڕاق لە کوژرانی 155 داعشی لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە کاتی پێکهێنانی حکومەتی عێڕاق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێڕاق لە کوژرانی 155 داعشی لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە کاتی پێکهێنانی حکومەتی ئێستای عێڕاق لە 17 ی ئۆکتۆبەری 2022 هەواڵی دا.

ماڵپەڕی ئینترنتی ئەلعەرەبی ئەلجەدید نووسی: تەحسین خەفاجی بە بڵاو کردنەوەی ئامارێک لە ئۆپراسیۆنە دژە تیرۆریستییەکانی سوپای عێڕاق ڕایگەیاند کە تەنیا لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە تا ئێستا 119 تیرۆریست کوژراوە و 303 بنکەش تێکشکێندراوە.

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق، فەرمانگەلێکی بە فەرماندەیی ئەمنیەتی دابوو تا ئاوڕ لە گەڵالە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بداتەوە و ئامادەی بکات.

بە پێی بەراوردەکان ئێستا ژمارەی داعشییەکان کەمتر لە 700 کەسە.

News ID 46101

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha