بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتلاعاتی ئێران ڕایگەیاند :
لە بشێوییەکانی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 200 میدیا و ڕاگەیاندن ، 35 توێژینگە و دەیان دەزگای هەواڵگری دژی ئێران چالاکییان بووە.
خەتیب بە ئاماژە بە د ستبەسەرکرانی تیمێکی تیرۆریستی هاوپەیوەند بە ڕژێمی زایۆنی کە لە سنووری رۆژاوای وڵاتەوە دزەیان کردبوو، زیادی کرد: بە هاوکاری دەوڵەتی نوێ عێراق و بەڵێنە دراوەکان، هیوادارین ئەمە دووبارە نەبێتەوە و جەخت دەکەینە سەر بەرپرسیارێتی هەرێمی کوردستان لەمبارەوە.
Your Comment