بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار پاکپوور وتی: ئێمە چاوەڕوانین تا دەوڵەتی عێراق بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات و دەرفەتمان داوە پێیان ئەگینا هێرشەکانی سوپا بەردەوام دەبێت.
وتیشی: دەوڵەتی عێراق بەڵێنی داوە کە گرووپە تیرۆریستییەکان چەک بکات و لە وڵاتەکەی دەریان بکات.
ئەوەشی وت کە دەرفەتێکی دیاری کراو لە لایەن ئێرانەوە دراوەتە عێراق و کاتەکەمان دیاری کردووە.
سەردار پاکپوور ڕاشیگەیاند کە ئاسایش لە هەموو وڵات بە تایبەت سنوورەکان هەیە.
Your Comment