بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئەمریکا پاگەندە دەکات کە لە هەوڵدایە بۆ دەرخستن و دروست کردنی کێشە بۆ هاوکاریە سەربازییە ڕوو لە زیاد بووەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا.
جان کۆربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی لە ئەو بارەوە دەڵێت: ئێمە لە ئەو ڕێگاگەلەی کە لە بەردەستماندایە بۆ دەرخستن و دروست کردنی کێشە بۆ ئەو چالاکی و هاوکاریە هاوبەشە سەربازیانەی نێوان ڕووسیا و ئێران کەڵکوەردەگرین و ئامادە ئەنجامی کاری زیاترین لە ئەو بارەوە.
ئەمریکا هەروەها پاگەندە دەکات کە ئێران و ڕووسیا خەریکی پەرەپێدان بە هاوکاری بەرگری بێ وێنەی خۆیانن، چونکوو مسکۆ دوای گەمارۆکانی ڕۆژاوا لەسەری، پێوەندی خۆیی لەگەڵ تاران زیاد کردووە.
Your Comment