AP ١٤٠٢ گوڵان ١٥ ١٢:٠٢

ماڵپەڕی ئەمریکی ئەلمانیتۆر پاگەندەی کرد؛

سەفەری مەزڵۆم کۆبانێ بۆ ئیمارات/ کێشەی کورد و دیمەشق چارەسەر دەبێت

سەفەری مەزڵۆم کۆبانێ بۆ ئیمارات/ کێشەی کورد و دیمەشق چارەسەر دەبێت

ماڵپەڕی ئەمریکی ئەلمانیتۆر پاگەندەی کرد، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک کە لە ئەمریکا و ڕووسیا بێ هیوا بووە، بۆ بەرەوپێش بردنی پرسی کوردەکان لە سووریا و گەییشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق، سەفەری ئیماراتی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی -شرۆڤەیی ئەمریکی ئەلمانیتۆر پاگەندەی کرد کە مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک چووەتە ئیمارات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیەتی ئەو وڵاتە دیداری کردووە.

یەکێک لە سەرچاوەکان پاگەندەی کردووە کە سەفەری مەزڵۆم کۆبانێ بۆ ئیمارات لە کۆتاییەکانی مانگی مارس و سەرەتاکانی مانگی ئاپ ئەنجام دراوە و بافل تاڵەبانی ڕێبەری یەکێتیش لەو سەفەرەدا ناوبراوی هاوڕیی کردووە.

لەو ڕاپۆرتەدا پاگەندە کراوە کە مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی کوردی هەسەدە، لە سەفەر بۆ ئیمارات لەگەڵ تەنحون بێن زاید ئال نیهان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیمارات دیداری کردووە.

شیاوی ئاماژەیە کە بەدران چیا کورد بەرپرسی کارەباری دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا ئەو هەواڵەی پشت ڕاست کردووەتەوە.

News ID 45902

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha