بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، وەحید جەلال زادە ڕایگەیاند: سیاسەتی دەوڵەت بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی لەگەڵ هەندێک وڵاتانی ناوچەلە لە پەراوێزی کەنداوی فارس لەوانە ئیمارات، بەحرەین و عەرەبستان، سیاسەتێکی ڕاست و باش بووە، ئاڵبەت ئێمە لە ئەو ڕوانگەیە چاوەڕوانی بەدەستهێنانی بەرژەوەندی ئابووری و سیاسین.
جەلال زادە سەبارەت بە دوایین دۆخی کردنەوەی باڵوێزخانەکانی ئێران و عەرەبستان وتی: بۆ چالاک کردنەوەی باڵوێزخانە و نوێنەرایەتیی دوو وڵاتەکە هەندێک هەوڵ و کاری پێشەکی پێویستە کە خەریکە ئەنجام دەدرێت پاشان گۆڕینەوەی باڵوێزخی دوو وڵاتەکە ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند: جەختی ئێمە ئەوەیە کە دەست پێکردنەوەی پێوەندی ئێران لەگەڵ هەندێک وڵات وەکوو عەرەبستان ئەبێ کاریگەری خۆی لە بواری ئابووری و سیاسی و بۆ گەلانی ناوچەکەش هەبێت.
Your Comment