AP ١٤٠٢ گوڵان ٧ ١٦:٠١

لە رێگای گوندی گەشتیاری پاڵەنگان؛

ڕووداوێکی هاتوچوو لە کوردستان 16 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ڕووداوێکی هاتوچوو لە کوردستان 16 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

سەرۆکی پۆلیسی ڕێگاوبانی کوردستان وتی: ڕووداوێکی هاتوچوو لە سەر رێگای گوندی گەشتیاری پاڵەنگان 16 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ عیسا گەوهەری سەرۆکی پۆلیسی ڕێگاوبانی کوردستان رایگەیاند: لە نێوان مینی پاسێک و لۆرییەکدا لە رێگای کامیاران بۆ مەریوان پێکادان روویدا و شەش کەس گیانیان لە دەستداوە.

لەم ڕووداوەدا 10 کەس بریندار بوونە کە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بە وتەی سەرهەنگ گەوهەری شۆفێری مینی پاسەکە بە رەو لای چەپ هاتووە و ئەو تاوانباری ئەم رووداوە بووە.

سەرۆکی پۆلیسی ڕێگاوبانی کوردستان داوای لە شۆفێرەکان کرد رێنماییەکان لە بەرچاو بگرن .

News ID 45818

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha