AP ١٤٠٢ گوڵان ٥ ١٩:١٤

ونبوونی ئاسەوارێک بە مێژووی هەزاران ساڵە؛

هاوکات لەگەڵ هێرشی ئەمریکا، ئاسەوارە مێژووییەکانی عێراق چییان بە سەر هات؟

هاوکات لەگەڵ هێرشی ئەمریکا، ئاسەوارە مێژووییەکانی عێراق چییان بە سەر هات؟

بۆ زۆربەی عێڕاقییەکان، هۆکاری سەرەکی لەدەست دانی بەشێکی زۆرب لە مێژووی وڵاتەکەیان ئەمریکایە. بە پێێ ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی هێرشەکان، ژێنراڵە ئەمریکییەکان بایەخێکیان نەدەدا بە مێژووی عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، لە 10 ئاپی 2003 گرووپێک لە دزکان هێرشیان کردە سەر مۆزەخانەی نەتەوەیی عێڕاق لە بەغدا. فەرمانبەران دوو ڕۆژ پێش لە گەییشتنی هێزەکانی ئەمریکا بە پێتەخت، شوێنی کارەکەی خۆیانیان بەجێ هێشتبوو و مۆزەخانەکە 36 کاتژمێر دوای ئەوە تاڵان کرا.

دوای گەڕانەوەی فەرمانبەران بۆ سەر کاری خۆیان لە مۆزەخانە، ئەوان توانیان نزیک بە 15 هەزار بەرهەمی مێژوویی بدۆزنەوە و لە کەمتر لە دوو ڕۆژدا 8 هەزار و 366 بەرهەمی مێژووی لە دزین ڕزگار بکەن.

بەڵام بە پێی ڕاپۆرتەکان ئەگەرچی 7 هەزار بەرهەمی مێژوویی گەڕێندرایەوە مۆزەخانە بەڵام هێشتا زیاتر لە 8 هەزار بەرهەم ونبووە.

هەروەها بە سەرهەڵدانی داعش لە ساڵی 2014 هەندێک لە شاکارە کۆنینەکان و پەیکەرەکانی ناو مۆزەخانەی موسڵ لە پارێزگای نەینەوا ڕووخێندرا و بەشە بایەخدارەکان بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە قاچاخ کرا.

داعش شوێنگەلێکی مێژوویی گرینگ لەوانە شاری نمروودی ڕووخاند کە مێژووی دەفەڕایەوە بۆ سەدەی 13 ی پێش زایین و یەکێک لە گرینگترین شوێنە کۆنەکان لە عێڕاق و ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەهاتە ئەژمار.

ماوەیەک لەمەوپێش سەرۆک کۆماری عێراق لە گەڕاندنەوەی 9 بەرهەمی ڕفێندراو لە ئەمریکاوە هەواڵی دا کە بریتیە لە 7 بەرهەمی سەردەمی بابل، عاجێک کە لە شێوەی مرۆڤ دەرهاتبوو و لەوحێکی گڵێنە کە مێژووەکەی دەگەڕایەوە بۆ سەردەمی بابلی ناوەڕاست.

سەرکەوتنێکی ورد

بە وتەی حەیدەر فەرحان، کارناس و مامۆستای کۆنینەناسی زانکۆی بەغدا، لە حاڵێکدا کە سەرکەوتنی دەوڵەت بۆ گەڕاندنەوەی هەندێک لە ئاسەوارە مێژووییەکانبەرز دەنرخینین، بەڵام هێشتا کارگەلێکی زۆر بۆ ئەنجامدان هەیە.

ئەمریکا بەرپرسی دزینی ئاسەوارە مێژووییەکەیە

بۆ زۆربەی خەڵکی عێڕاق، هۆکاری سەرەکی لەدەست دانی بەشێکی زۆر لە مێژووی وڵاتەکەیان ئەمریکا دەزانن. لە درێژایی هێرشی ئەمریکا، ڕاپۆرتگەلێک بڵاو کرایەوە لەسەر ئەوەی کە ژێنراڵە ئەمریکییەکان گرینگایەتی نادەن بە پاراستنی شوێنە مێژووییەکان وەکوو مۆزەخانەی نەتەوەیی عێراق.

لە ئەو بارەوە، عامر عەبدولڕەزاق، لێکۆڵەری کۆنینەناسی دەڵیت: ئەو کەم کارییە بە ئەنقەست بووە و تانکەکانی ئەمریکا لە کاتی داگیر کردن و ئاژاوەدا، مۆزەخانەی عێراقیان گەمارۆ داوە، بەڵام لە بەرانبەر دزگەلێک کە هێرشیان کردە سەر مۆزەخانە، هیچ هەوڵێکیان نەدا و نزیک بە 14 هەزار ئاسەواری بایەخدار ڕفێندران.

عەبدولڕەزاق زیادی کرد: ئەگەرچی ئەرتەشی ئەمریکا بەهۆی گوشاری ڕێکخراوە کۆنینەناسییەکانی عێڕاق پابەندەی پارێزەری لە پاراستنی ئاسەوارە مێژووییەکان مایەوە، بەڵام لە ڕاستیدا لە ئەو شوێنگەلە وەکوو ناوەندی هێزەکانی خۆیان کەڵکیان وەرگرت، وەکوو جێگیر کردنی جیهازاتی سەربازی قورس لە حەوشەی زیگۆرات ئور.

ناوبراو زیادی کرد: ئەرتەشی ئەمریکا شاری بابلی کردە ناوەندێکی سەربازی و بەرهەم و لەوحە گڵێنە کۆنەکان لە شاری موسڵ و شارەکانی دیکەی عێڕاقی لە ژێر جیهازاتە سەربازییەکانی ئەمریکا بوونە خاک.

News ID 45797

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha