بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی کوردی سووریا کە لە ساڵی 2014 لە بەرانبەر داعش تەنیا مانەوە، بۆ وەرگرتنی پاڵپشتی نێودەوڵەتی هەوڵگەلێکیان ئەنجام دا کە یەکێکیان وەرگرتنی سەربازانی پێشووی ئەرتەشە ڕۆژاواییەکان لەوانە ئەمریکا بوو.
بە گوێرەی چەند مێدیای ڕۆژاوایی، نزیک بە 400 کەسی هاووڵاتی وڵاتانی ڕۆژاوایی بەهۆکاری جیاواز لەوانە نزیک بوونی بیریان لەگەڵ کوردی سووریا، چوون بۆ شەڕ دژی داعش و هتد، وەڵام بانگهێشتەکەی کوردی سووریایان دایەوە و لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە خۆیان گەیاندە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا.
بە خوێندنەوەی چەند گۆڤاری ڕۆژاوایی سەبارەت بە چارەنووسی ئەو کەسانە دەرکەوتووە کە نزیک بە 60 کەسیان لە شەڕ لەگەڵ داعش کوژراون. ئێستا زۆربەی ئەو کەسانە سووریایان بەجێ هێشتووە بەڵام چارەنووسێکی جێ بەزەییان هەیە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی مێت برۆمفیلد کارناسی پرسەکانی کوردی سووریا زیاتر لە 10 کەسیان تووشی نەخۆشی دەروونی و خەمۆکی هاتوون و لانیکەم 10 کەسیشیان خۆکوژیان کردووە و ئەمریکا وبریتانیاش ژمارەیەکی بەرچاوی ئەو کەسانەیان دەستگیر کردووە.
هەندێک لە هاوسەگەرەکانی کوردی سووریا پێیان وایە کە ئەوان نە بۆ پارە و نە بۆ پۆست بەڵکوو بۆ یارمەتی بە کوردی سووریا هەمبەر داعش چوونەتە سووریا بەڵام وڵاتەکانیان نەک هەر کوردەکانیان لە بەرانبەر تورکیا بە تەنیا هێشتووە بەڵکوو هاووڵاتیەکانی خۆشیان بە هۆی هاوکاری لەگەڵ کوردەکان بە خراپترین چارەنووس تووش کردووە.
کوردپرێس لە ئینگلیزیەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی
Your Comment